کوردستانگرنگ

دادگای سلێمانی رێکخراوێکی ئافرەتانی هەڵوەشاندەوە

بەبڕیاری دادگای بەرایی سلێمانی رێکخراوێکی داکۆکیکار لە مافی ئافرەتان بەتۆمەتی بانگەشەکردن بۆ هاوڕەگەزبازی هەڵوەشاندەوە.

دادگای بەرایی سلێمانی ٤، لەسەر سکاڵای سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان ڕێکخراوی ڕاسان(rasan organization) بۆ داکۆکی لە مافی ژنان، بەهۆی بانگەشەکردن یان بۆ هاوڕەگەزبازی هەڵوەشاندەوە.

لە بڕیارەکەی دادگای بەرایی سلێمانیدا هاتووە، بانگەشەکردن بۆ هاوڕەگەزبازی پێچەوانەی دەستوری عێراق و ئادابی گشتییە. هەروەها پێچەوانەی شەریعەتی ئیسلامە کە سەرچاوەی سەرەکی یاسادانانی عێراقە و بە یاسا قەدەغە کراوە، هەر بانگەشەکردنێک بۆ هاوڕەگەزبازی بە تاوان هەژماردەکرێ
بڕیارەکە پلەی کۆتایی وەرگرتووەو ماوەی تانە لێدانی تەواو بووە. ڕێکخراوەکە بەفەڕمی مۆڵەتی لێوەرگیراوەتەوەو بەهەڵوەشاوە هەژماردەکرێت.

ڕێکخراوی راسان کە بۆ داکۆکیکردن لە مافی ژنان دامەزراوە و بنکەکەی لەشاری سلێمانییە. بەهۆی سەرپێچی و پابەندنەبوونی بە یاسا بەرکارەکان لە هەرێمی کوردستان و لادان لە پەیڕەوی ناوخۆی ڕێکخراوەکە. جیاواز لەو ئامانجانە کاریکردووە کە لەسەری دامەزراوە، فەڕمانگەی ڕێکخراوەکانی حکومەتی هەرێم سکاڵای لەسەر تۆمارکرد.

ڕێکخراوی ڕاسان بەهاوکاری ڕێکخراوی بوڵ ئاوتی ئەمەریکی، چەندین ۆرک شۆپ و چالاکی لە پارێزگای سلێمانی ئەنجامدا. دیارترینیان نەخشاندنی دیواری ڕاگری نزیک زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی بوو بە کۆمەڵێک وێنە کە گوزارشت بوون لە هاوڕەگەزبازی و کۆمەڵگای پەلکە زێڕینە. لە ئەنجامدا کاردانەوەی توندی هاوڵاتیانی لێکەوتەوەو هەندێک لەڕەسمەکان شێوێندران و هەندێکی دیکەی لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە سڕدرانەوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button