
ئەمڕۆ چوارشەممە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رۆژانی پشووی جەژنی قوربانی ڕاگەیاند.
لە راگەیەندراوی حكوومەتدا هاتووە: “بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە، رۆژی سێشەممە ٢٧ـی حوزەیرانی ٢٠٢٣، تا ڕۆژی شەممە یەکی تەممووزی ٢٠٢٣، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت، جگە لە وەزارەتی پەروەردە کە بە گوێرەی خشتەی لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان، رۆژی سێشەممە ٢٧ـی حوزەیرانی ٢٠٢٣ کۆتا تاقیکردنەوەی گشتیی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی ئەنجام دەدرێت.”
هەروەها هاتووە كە ڕۆژی یەکشەممە دووی تەممووزی ٢٠٢٣، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان دەوامی فەرمی دەست پێ دەکاتەوە.
Facebook Comments Box



