
ئێوارەی چوارشەممە، تەقینەوەیەکی بەهێز لە ناوچەی پێنجی پاریس رویدا، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان تەقینەوەکە، لەئەنجامی تەقینی سیستەمی غازی یەکێک لە باڵەخانەکانی سەر شەقامی سان جاک بووە.
جیڕاڵد دارمانینی وەزیری ناوخۆی فەرەنسا ڕایگەیاند: بەهۆی تەقینەوەکەی رۆژی چوارشەممە ٢١/٦/٢٠٢٣ی پاریس، تا ئێستا 37 کەس بونەتە قوربانی و برینداربون، چوارکەسیان دۆخی تەندروستیان خراپە، دو کەسیش بێ سەرو شوێن بون و کەوتونەتە ژێر داروپەردوی روخاوی دو باڵەخانە روخاوەکەوە، بەدرێژای ئەمشەویش گەڕان بۆ دۆزینەوەیان ئەنجام دەدرێت.
وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا راشیگەیاند: دوای تەقینەوەکە 230 کارمەندى ئاگرکوژێنەوە، 70 ئۆتۆمبێلی فریاگوزاریی و نۆ پزیشک گەیشتونەتە شوێنی روداوەکەو کاری فراگوزاریان پێشکەشی بریندار و قوربانییەکان کردوە.
ئێوارەی چوارشەممە، تەقینەوەیەکی بەهێز لە ناوچەی پێنجی پاریس رویدا، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان تەقینەوەکە، لەئەنجامی تەقینی سیستەمی غازی یەکێک لە باڵەخانەکانی سەر شەقامی سان جاک لەنزیک کڵێسەی نۆتردام رویداوە.