کوردستانگرنگ

ناونوسین لە كۆلێژەكانی سەربازی زاخۆ و قەڵاچوالان دەستپێدەكات

وەزارەتی پێشمەرگە ئاشكراشی كردووە كە 5ی تەمووز، فۆرمی بەشداربوون بڵاودەکرێتەوە و ئەوكات لەرێگەی ئەو فۆڕمە داواكاریی پێشكەش دەكرێت.

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوی كردەوە: “سەرۆكایەتیی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە بانگەوازێكی تایبەت رادەگەیەنێت، بۆ وەرگرتنی قوتابیان لە خولی نوێی ئەفسەران، لە كۆلێژەكانی سەربازی 2ی زاخۆ و 3ی قەڵاچوالان، هەرکەسێک ئارەزوومەندە، دەتوانێت فۆڕمی داواکاری پڕ بکاتەوە.”

جەختیش كراوەتەوە: “داواکاری لە 5ی تەمووزی 2023، وەردەگیرێت لە هەردوو کۆلێژی سەربازی زاخۆ و قەڵاچوالان و لە 20ی تەمووزی 2023، کۆتایی دێت.”

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button