کوردستانگرنگ

پەکەکە لە یەک ساڵدا زیاتر لە هەزار و 200 منداڵیان کردووەتە چەکدار

نەتەوەیەکگرتووەکان: پەکەکە لە ساڵی 2022دا زیاتر لە هەزار و 200 منداڵیان لە سووریا کردووەتە چەکدار.

لە راپۆرتی ساڵانەی نەتەوەیەکگرتووەکان به‌ناوی “منداڵان لە ململانێ چەکدارییەکان”دا، ئاماژه‌ به‌ ماوەی نێوان کانوونی دووەم تاكو کانوونی یەکەمی 2022 كردووه‌، تێیدا باس لەوە کراوە، کە پەکەکە و درێژکراوەکانی لە سووریا، لە ساڵی 2022دا زیاتر لە هەزار و 200 منداڵیان کردووەتە چەکدار.

ئەنتۆنیۆ گوتیرێس سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە راپۆرتەکەدا ده‌ڵێت، “تا بڵێی نیگەرانم لە بەکارهێنانی منداڵان وەک چەکدار لەلایەن پەکەکەوه‌”. ده‌شڵێت: “دوو هەزار و 407 منداڵ لە سووریا بە توندی دەستدرێژییان کراوەتە سەر”.

هاوکات ئاماژەی بەوەشکردوە، کە دوو هەزار و 407 منداڵ لە سووریا بە توندی دەستدرێژییان کراوەتە سەر و هەزار و 696 منداڵ لەلایەن په‌كه‌كه‌ و گرووپه‌ چەکدارەکانی دیکەوە کراون بە چەکدار یان بۆ مەبەستی دیکە بەکارهێنراون.

له‌ ڕاپۆرته‌كه‌ی ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌، لێدوان له‌ چه‌ندان كچ و كوڕی خوار 18 ساڵی له‌ رۆژئاوای كوردستان وه‌رگیرابوو، كه‌ به‌ زۆر برادراونه‌ته‌ خولی چه‌كداری و دواتر بوون به‌ به‌شێك له‌ چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ و ئه‌مه‌ش به‌ تاوانی جه‌نگ ناو ده‌بات، چونكه‌ بردنی منداڵان بۆ نێو هێزه‌ چه‌كداره‌كان و جه‌نگ به‌ گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌ تاوانی جه‌نگ و پێشێلكردنی مافی منداڵ هه‌ژمارده‌كرێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button