رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستان
تائێستا به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له جیهاندا لە چ شارێک تۆماركراوە
رۆژی چوارشه‌می ڕابردوو له شاری زابل له باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئێران به‌رزترین پله‌ی گه‌رما تۆمار كراوه.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی (OGIMET)ی ئیسپانی لێكۆڵینه‌وه له 8 هه‌زار و 800 ناوچه‌ی جیهان كراوه بۆ دیاریكردنی پله‌كانی گه‌رما، ده‌ركه‌وتووه كه رۆژی چوارشه‌می ڕابردوو له شاری زابل له باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئێران به‌رزترین پله‌ی گه‌رما تۆمار كراوه كه 51 پله‌ی سیلیزی بووه.
دوایین جاریش كه ئه‌م شاره به گه‌رمای هاوشێوه تێپه‌ڕیبێت هاوینی ساڵی 1970 بووه كه پله‌ی سیلیزی ئه‌و كاتی شاره‌كه گه‌یشتبووه 51 پله‌ی سیلیزی.
لای خۆیه‌وه كه‌شناسی ئێران ئاماژه به‌وه ده‌كات كه دوای تێپه‌ڕینی 60 ساڵ ئه‌مه یه‌كه‌مجاره پله‌ی گه‌رمی شاری زابل 50 پله‌ی سیلیزی تێپه‌ڕێنێ.
Facebook Comments Box