جیهانگرنگ

پووتین مۆسکۆی پایتەختی بەجێهێشت

ئێوارەی رۆژی شەممە 24ـی حوزەیرانی 2023، دمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی رووسیا – کرێملن رایگەیاند، “پووتین ئێستا لە کۆشکی کریملنە” لە مۆسکۆ.

هەرچەندە گوتەبێژی سەرۆکایەتی رووسیا دەلێت کە پووتین لە مۆسکۆیە، بەڵام بەگوێرەی ماڵپەڕی فلایت راداری چاودێریی جووڵەی فڕۆکەوانی، پووتین کاژێر 14:16 خوولەک بەکاتی مۆسکۆ بە فڕۆکەیەکی تایبەت مۆسکۆی جێهێشتووە و بەرەو باکووری رۆژئاوای رووسیا چووە. بەڵام دواتر فڕۆکەکە لە نزیک شاری تڤێری باکووری رۆژئاوای مۆسکۆ لە چاوی رادارەکە ون بوو. هاوکات، نازاندرێت پووتین لەنێو ئەو فڕۆکەیە بووە یان نا.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button