
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 25ی 6ی 2023، لە شەقامی 60 مەتری سلێمانی، شه‌ڕه ته‌قه له‌نێوان هێزه‌كانی پۆلیس و كارمه‌ندانی ئاسایشی سلێمانی روویدا.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی میدیا مەگەزین دەستی کەوتوە، هۆکاری شەرەکەی به‌یانی ئه‌مڕۆ بەهۆی ئۆتؤمبێلێکی ئاسایشەوە بووە کە بەپێچەوانەی ئاڕاستەی شەقامەوە لای بنکەی پۆلیسەوە تێپەڕبوون و پۆلیسیش رایانگرتوون.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌یەکی پۆلیسی سلێمانی، “دوای ئه‌وه‌ی كارمه‌نده‌كه‌ی پۆلیس ئۆتۆمبێله‌كه‌ی راگرتوه و پێی وتوون چۆن پێچەوانەی ئاڕاستەی شەقامەوە دەڕۆن، ئه‌وانیش وتوویانه ئێمه ئاسایشین، بۆیه ده‌مه بۆڵه له‌نێوانیان روویداوه‌و كارمه‌نده‌كانی ئاسایش له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون”.
لەم نێوانە یەکێک لە کارمەندەکان خۆی به ده‌سته‌وه نه‌داوه و رووبه‌ڕووی پۆلیس بووه‌ته‌وه و شەڕە ته‌قه روویداوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان دوو کارمەندی ئاسایش برینداربوون، کە یەکێک لە ئاسایشەکان پەراسووی شکاوە و یەکێکیشیان پەنجەی، بەڵام هیچیان برینداری فیشەک نین و لەکاتی دەستبەسەرکردندا برینداربوون.