کوردستانگرنگ

“لەگەڵ ئەوانە لیست پێك ناهێنین كە کەرکووکیان فرۆشت”

بەرپرسی لقی سێ پارتی دیموكراتی كوردستان لە کەرکووک، رایدەگەیەنێت، “لە 16ی ئۆکتۆبەر 51%ی خاکی کوردستانیان فرۆشت، هەموو سەرانی حەشد بە ئاشکرا دەڵێن ئەگەر برادەرانی یەکێتی نەبوایە نەماندەتوانی کەرکووک بگرین”

محەمەد کەمال، بەرپرسی لقی سێی پارتی لە کەرکووک: لە هەڤپەیڤینێکدا زۆر بەتوندی هێرشی کردە سەر یەکێتی و دەلێت: ”خەباتی یەكێتی و پەرلەمانتارانی بە خەنجەر لێدان لە پشتی کورد بەردەوامە، لە یاسای بودجەدا کۆمەڵێک مەرجیان ئامادە كردبوو وەك بۆمب تاوەكوو بە هەرێمی كوردستاندا بتەقنەوە، تەنانەت ئەوانەی ئۆپۆزیسیۆنیش بوون لە ناوخۆی هەرێمی كوردستان، لە بەغدا لەگەڵ ئەو مەرجانە نەبوون كە لە دژی كوردستان دابندرێت، ئەمە خەباتی پەرلەمانییە كە یەكێتی بانگەشەی بۆ دەكات؟“

وتیشی: ”لە 16ی ئۆکتۆبەر 51%ی خاکی کوردستانیان فرۆشت، هەموو سەرانی حەشد بە ئاشکرا دەڵێن ئەگەر برادەرانی یەکێتی نەبوایە نەماندەتوانی کەرکووک بگرین، هەرچەندە ئەوكات زۆرینەی دەسەڵاتەکان لە دەستی یەکێتی خۆیدا بوو، کەچی سەودا و مامەڵەی بە كەركووكەوە كرد. هەموومان دەزانین دۆخی ئەو ناوچانە چۆنە و بە چ ئاقارێ چووە؟ ئێستا لە ژێر چەپۆکی حەشدی شەعبی و راکان جبوورییە، زەویوزاری جووتیاران داگیر دەکرێ، پەیتا پەیتا عەرەبی هاوردە دەگەڕێتەوە ناوچەکانی دوبز، سەرگەڕان، تۆپزاوە، داقووق، حەفتەغار و ناوچەی کاکەییەکان.“

سەبارەت بە بوونی یەک لیستی پارتی و یەکێتی محەمەد کەمال وتی: “لە سایەی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئێستا ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بە گشتی و کەرکووک بە تایبەت، لە دۆخێكی خراپدان، بۆیە ”ئامادە نین لەگەڵ ئەوانەی دەستیان لە فرۆشتنی كەركووكدا هەبووە، ببین بە یەك لیست.“

محەمەد كەمال باسی لە دۆخی یەكێتی بۆ هەڵبژاردن كرد و گوتی: ”لە هەڵبژاردنی 2021 حاڵی یەکێتییمان بینی، حاڵی سەركەوتووی پارتییش کە بارەگای لە کەرکووک نەبوو بە ڕوونی دیار بوو، ناچمە وردەکارییەکەیەوە، ئێمە هەمیشە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لەگەڵ یەکدەنگی و یەکلیستی کورد بووین، بەڵام ناکرێت ئەو لایەنەی خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەری کرد، بکەین بە هاوبەش و بە یەک لیست لەگەڵی بەشداری هەڵبژاردن بین، هەرچەندە بڕیاری کۆتایی لای مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی پارتییە.“

هۆشدارییشی بە یەكێتی دا و رایگەیاند: ”ئێستا وەك جاران نییە یەکێتی بیەوێ خەڵک بە دروشمی بریقەدار فریو بدات، ئێستا میللەت بە چاوی خۆی هەموو شتێک دەبینێت، ئەوەی لێ دیارە كە چ لایەنێک خەمخۆری کوردستانە و شەڕی مافەکانی دەکات، چ لایەنێکیش خەنجەر لە پشتی دەدات.“

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button