کوردستانگرنگ

وەزارەتی کارەبا پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبای رۆژانی جەژنی ڕاگەیاند

وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند، لە هەر چوار ڕۆژی جەژندا 16 بۆ 17 کاتژمێر کارەبا بە هاوبەشانی دەدات.

ئەمرۆ سێشەممە ٢٧/٦/٢٠٢٣ وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند: “وەزارەتی کارەبا بە بەرهەمهێنانی 3800 مێگاوات کارەبا و بە ڕەچاوکردنی بەرزبوونەوەی پلەکانی کارەبا لە هەر چوار ڕۆژی جەژندا 16 بۆ 17 کاتژمێر کارەبا بە هاوبەشانی دەدات.”

راشیگەیاند: هاوکات سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرهەمهێنان و وێستگەکان و کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم و پارێزگاکان و فەرمانگەکانی چاککردنەوە 24 کاتژمێر لە خزمەتی هاوڵاتیاندا دەبن.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button