کوردستانگرنگ

رێژەی بێکاری لە عێراق گەیشتە ١٦.٥٪

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٧/٦/٢٠٢٣ عەبدولزەهرە ئەلهنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ میدیا عێراقییەکان ڕایگەیاند، بەپێی کۆتا سەرژمێری وەزارەتەکە رێژەی بێکاری لە عێراقدا گیشتووەتە ١٦.٥٪ـ

لەبارەی سەرژمێریکردنی دانیشتوانی عێراق وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق باسی لەوەکرد، لە پلانیاندایە سەرژمێرییەک بکەن بۆ دیاریکردنی هەژارترین پارێزگای عێراق و لە کۆتا سەرژمێریدا پارێزگای موسەنا هەژارترین پارێزگای عێراق بووە، بەڵام لە ئێستادا دۆخی ئابووری پارێزگاکە پەرەی سەندووە.

وتیشی، لە ئیستادا ڕیژەی هاوسەرگیری و منداڵبوون لە عێراق کەمبووەتەوە بۆ سێ بۆ چوار منداڵ بۆ هەر خێزانێک لە کاتێکدا لە رابردوودا گەیشتووەتە حەوت منداڵ یان زیاتر.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button