کوردستانگرنگ

مەسعود بارزانی بەبۆنەی جەژنی قوربان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە

ئەمرۆ سێشەممە ٢٧/٦/٢٠٢٣ مەسعود بارزانی، پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی قوربان بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامەکەی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی هەموو موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم. پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان دەكەم.

لەم بۆنە پیرۆزەدا لە خودای مەزن داواكارم خێر و بەرەكەت و سەلامەتی بۆ هەموو خەڵكی كوردستان بەدی بهێنێت. هیوادارم ئەو بۆنە پیرۆزە ببێتە هۆی سەقامگیری و تەبایی لە ناوچەكەمان و سەرانسەری جیهان.

جەژنتان پیرۆز بێت و هەر لە خۆشیدا بن.

مسعود بارزانی
27ی حوزەیرانی 2023

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button