جیهانگرنگ

بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما 112 کەس گیانیان لەدەست داوە

بەهۆی بەرزبوونەوەی زیاد لە رادەی پلەکانی گەرما لە مەکسیک 112 کەس گیانیان لەدەست داوە.

میدیاکانی مەکسیک بڵاویان کردەوە بەهۆی بەرزبوونەوەی زیاد لە رادەی پلەکانی گەرما بە تایبەت لە باکووری رۆژئاوا و باشووری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە تا دێت ژمارەی ئەوانەی بەم هۆیەوە گیان لەدەست دەدەن بە خێرایی بەرز دەبێتەوە.

لە ویلایەتی نیوڤیۆ لیۆن 64 کەس، لە تاماولیپاس 19كه‌س، لە ڤێراکروز 15 كه‌س و لە تاباسکۆ-یش 14کەس گیانیان لەدەست داوە.

سەبارەت بە تەمەنی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە، وەزارەتی تەندروستیی مەکسیک ڕایگەیاند: ئەوانەی گیانیان لەدەست داوە تەمەنیان لە نێوان 45 بۆ 64 ساڵ بووە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button