کوردستانگرنگ

لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا حەوت کەس بریندار بوون

لەسەر ڕێگای پشتێنەی شاری کەلار بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلەوە حەوت کەس برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەکران

نیوەڕۆی ئەمڕۆ (هەینی) دوو ئۆتۆمبێلی جۆری شۆفرلێت ئۆپترا و نیسان ناڤارا لەسەر ڕێگای پشتێنەی شاری کەلار “حەولی” پێکیاندادا بەهۆیەوە حەوت کەس برینداربوون سێ لە بریندارەکان منداڵن و دوانیان ئافرەتە

بریندارەکان شۆفێر و پێنج سەرنشینی ئۆتۆمبێلی جۆری شۆفرلێت بوون لەگەڵ شۆفێری نیسان ناڤارا، سەرجەمیان ڕەوانەی فریاکەوتنی شەهید هەژارکران،

لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە بەردەوامە بەمەبەستی زانینی هۆکاری ڕووداوەکە.

ڕاگەیاندنی هاتووچۆی گەرمیان

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button