کوردستانگرنگ

حکومەتی سوێد داوای لێبوردن دەکات

باڵیۆزی عێراق لە ستۆکهۆڵم سەبارەت بە بێڕێزیکردن بە قورئانی پیرۆز لە پایتەختی سوێد پەیامێکی وەزارەتی دەرەوەی سوێدی پێگەیشتووە.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لە پەیامەکەی وەزارەتی دەرەوەی سوید هاتووە: حکومەتی سوید داوای لێبوردن دەکات لەسەر ئەو رووداوەی رۆژی 28ـی حوزەیران روویدا، کە هاوکات بوو لەگەڵ یەکەم رۆژی جەژنی قوربان.

وەزارەتی دەرەوەی سوید جەختیشی کردەوە لەوەی، حکومەتی سوید، ئەو کارانەی کە دژی ئیسلامن رەت دەکاتەوە و پاڵپشتییان ناکات و چاوپۆشیشیان لێ‌ناکات.
ئاماژەی بەوەشدا، حکومەتی سوید لە نیگەرانییەکانی موسڵمانانی سوید و وڵاتانی دیکەی جیهان تێدەگات، کە هەست بەوە دەکەن بێڕێزێ بەرانبەر بە ئایینەکەیان کراوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button