جیهانگرنگ


لە رووداوێکی سەختی هاتووچۆدا 48 کەس گیانیان لەدەستدا

پۆلیسی ناوخۆی وڵاتی کینیا: بەهۆی رووداوەکەوە لانیکەم 48 کەس گیانیان لەدەستداوە و دەیان کەسی دیکەش بریندارن.

ئێوارەی شەوی رابردوو هەینی 30ـی 6 2023, لە رۆژئاوای وڵاتی کینیا، لە کاتێکدا قەرەباڵغی هاتووچۆ لەسەر رێگەیەکی سەرەکی ئەووڵاتە هەبووە، بارهەڵگرێک بە خێراییەکی زۆرەوە خۆی کێشا بە ژمارەیەک ئۆتۆمبێلدا.

بەگوێرەی سەرچاوەی ئاژانسی هەواڵی فەرەنسی، رووداوەکە لەسەر رێگەی سەرەکی نێوان هەردوو شاری ‘کێریچوو و ناکارۆ’ـی ئەو وڵاتەروویداوە و تا ئێستا تەرمی ژمارەیەک هاووڵاتیی لەژێر ئەو بارهەڵگرەدا ماون.

جیۆفری مایەک، فەرماندەی پۆلیسی ناوخۆی ئەو وڵاتە بە ئاژانسی هەواڵی فەرەنسی (ئەی ئێف پی) راگەیاندووە، بەهۆی رووداوەکەوەلانیکەم 48 کەس گیانیان لەدەستداوە و دەیان کەسی دیکەش بریندارن.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button