
وەزارەتی ئاوقاف گیان لەدەستدانی چوارەمین حاجیی کوردی ڕاگەیاند.
وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:” دوای ونبوونی لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرک و واجباتی حەج، ھەروەھا گەڕانیتیمە کارگێڕیەکانی پڕۆسەی حەجی کوردستان و ئەوکۆمپانیایەی کەیاوەری سەفەری کردووە، بەشێوەیەکی چڕ و بۆماوەی سێ رۆژ لەشاریمەککەی پیرۆز بەمەبەستی وەرگرتنی ھەواڵ و سۆراغکردن و دۆزینەوە، بەداخەوە”خاتوو حاجی عەیش شێخ عەبدوڵڵا ” لەدایکبووی ساڵی(١٩٥٩) خەڵکی دەڤەری پیران سەر بەپارێزگای ھەولێر بەمردوویی لەنەخۆشخانە دۆزرایەوە.
وەزارەتی ئەوقاف راشیگەیاندووە:” لەئێستادا تیمەکانی حەجی کوردستان، سەرقاڵی تەواوکردنی رێکارە یاساییەکانن دواتر ناشتنی تەرمیکۆچکردوو لە گۆڕستانی ( شرائع) لەشاری مەککەی پیرۆز .
Facebook Comments Box