
دوای سوتانی قورئانی پیرۆز لەلایەن پەنابەرێکی عێراقی لە وڵاتی سوید، یەكێتی ئەوروپا ئیدانەی دەكات.
یەكێتی ئەوروپا لەبەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، سوتاندنی قورئان و كتێبە پیرۆزەكانی تر بێ ڕێزییەكی ڕوون و ئاشكرایە و رەفتارێكی نەگونجاوە، ئەو ڕەفتارە بەهیچ شێوەیەك رەنگدانەوەی ڕای یەكێتییەكە ناكات.
یەكێتی ئەوروپا دووپاتیكردۆتەوە ڕەگەزپەرستی و رق و كینە هیچ جێگایەكیان لەئەوروپادا نیە و سوتاندنی قورئانی پیرۆز جێگەی داخە لەكاتێكدا موسڵمانانی جیهان بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە خۆشی دەگێڕن.
Facebook Comments Box