جیهانگرنگ

ئەو كەسەی قورئانی سووتاند سەر بە گرووپێکی حەشدی شەعبییە

بەپێی تۆمارێكی ڤیدیۆیی، دەردەكەوێت ئەو كەسەی كە لە سوید قورئان (كتێبی پیرۆزی موسوڵمانان)ی سووتاند، حەشدی وەلائی بووە و لە رابردوودا لەگەڵ ڕەیان كلدانی، یەكێك لە فەرماندەكانی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی كاری كردووە.

سەلوان مۆمیكا، ئەو كەسەی كە لە یەكەمین ڕۆژی جەژنی قورباندا لە شاری (ستۆكهۆڵم)ی پایتەختی سوید، قورئانی سووتاند، بە ڕەچەڵەك خەڵكی عێراقە. بەپێی ئەو تۆمارە ڤیدیۆییانەی كە لە رابردوودا لە لایەن حەشدی وەلائییەوە بڵاو كراوەتەوە، دەردەكەوێت سەلوان یەكێك بووە لە چەكدارەكانی حەشدی وەلائی.

پێشتر سەلوان مۆمیکا، تەمەنی 37 ساڵە، لە دەرەوەی مزگەوتی ستۆکهۆڵم بە مۆڵەتی فەرمی قورئانی سووتاندووە. لە داواکارییەکەیدا بۆ پۆلیس، مۆمیکا نووسیویەتی: “دەمەوێت لەبەردەم مزگەوتی گەورەی ستۆکهۆڵم خۆپیشاندان بکەم و بۆچوونی خۆم دەربارەی قورئان دەرببڕم.“

پۆلیس لە بڕیارێکی نووسراودا ڕایگەیاند کە مۆڵەتی خۆپیشاندانێکیان پێدراوە “کە ڕێکخەرەکەی هەوڵدەدات کۆپییەکی قورئان لە دەرەوەی مزگەوتی سەرەکی ستۆکهۆڵم بسوتێنێت.”

سەلوان مەتی مۆمیكا، لە ساڵی 2012 بۆ ماوەی سێ ساڵ لە دادگای حەمدانییە حوکم دراوە بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ کە هاووڵاتییەكی ناوچەکەی شێلاوە. هەروەها لە هەڵبژاردنەکانی 2014 برایەکی کاندیدی لیستی بابیلۆن (لە لایەن رەیان كلدانییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت) بوو بە لیستی ژمارە 303 و ریزبەندیی ژمارە 7 بۆ پەرلەمانی عێراق.

https://t.me/mediamagazine/1488
Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button