کوردستانگرنگ

پرۆژەی کامێرای پۆینت تو پۆینت بە قۆنتەرات دراوە بە کۆمپانیا

بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، کۆمپانیاکان بە پارەی خۆیان کامێراکانیانی تیژڕەویان کڕیوە و دایانمەزراندووە. دەشڵێت، “دوای تەواوبوونی خەرجیەکان کۆمپانیاکان تەنها کاری چاکردنی کێشەتەکنیکیەکان دەکەن”.

هێمن میرانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ لە لاپەڕەی خۆی‌ لە تۆڕی‌ کۆمەڵایەتی‌ فەیسبوک نووسیویەتی، پرۆژەی کامێراکانی هاتوچۆ وەک هەر پڕۆژەیەکی دیکە حکومەت بە کۆنتراکت (قۆنتەرات بە زمانی بازاڕ) داویەتییە دوو کۆمپانیا و ئەوان بە پارەی خۆیان کامێراکانیان کڕیوە و دایانمەزراندووە.

دەشڵێت، “ئەوان ئینتەرنێتیان بە فایبەر بۆ راکێشاوە، داتا سەنتەریان دامەزراندووە، دوای ئامادەکردن کلیلەکەی دەدەنە پۆلیسی هاتوچۆ تا هەموو داتاکانی سەرپێچی لای ئەوان بێت”.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button