
دوا نیوەرۆی ئەمرۆ یەکشەممە ٢/٧/٢٠٢٣ دووبارە هێزە ئەمنیەکانی سلێمانی ڕووبەڕووی یەکتربوونەوە و شەر دروستبوو.
کەمێک پێش ئێستا لەنزیک فرۆکەخانەی سلیمانی چەکدارێکی نەناسراو دەستڕێژی گوللــە لەئۆتۆمبێلێک دەکات کەژن و پیاوێکی تێدابووە ، لەو کاتەدا پێشمەرگەیەکی کۆماندۆ لەنزیک شوێنی رووداوەکە بووە و بەچەکدارەکەی وتووە بۆ تەقەت لێیان کرد چەکدارەکە فیشەکێکی لەژێر پێی پێشمەرگەکە تەقاندووە و پێشمەرگەکە چەکدارەکەی چەک کردووە
دواتر هێزەکانی بنکەی پۆلیس دەچنە شوێنی رووداوەکە و پێشمەرگەکەی کۆماندۆ دەستگیردەکەن ئەویش تەلەفۆن بۆ هێزەکانی کۆماندۆ دەکات و بە دوو ئۆتۆمبێل چونەتە سەر بنكهكه دوای چەکردنی پۆلیسەکان پێشمەرگەکەیان هێناوەتە دەرەوە.
Facebook Comments Box