
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2023/7/2 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ دامه‌زراندنى (45) دادوه‌ر ده‌ركرد كه ده‌رچووى خولى چواره‌مى په‌يمانگه‌ى دادوه‌رين و له ماوه‌ى دوو ساڵدا له‌ڕووى زاستى و پراكتيكييه‌وه بۆ پرۆسه‌ى دادبينى، ئاماده كراون.
دڵشاد شهاب وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: دواى گه‌يشتنى داواكاريى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ريى هه‌رێمى كوردستان بۆ سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان به دامه‌زراندنيان، دادوه‌ران له ڕۆژى ده‌رچوونى فه‌رمانى هه‌رێمى و واژۆكردنييه‌وه له‌لايه‌ن سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، داده‌مه‌زرێن و دواى سوێندخواردنى ياسايى، له دامو‌ده‌زگاكانى دادوه‌رى له هه‌رێمى كوردستان، ده‌ستبه‌كار ده‌بن.
ڕاشیگەیاند، هه‌ر له‌م چوارچێوه‌يه‌دا (15) جێگرى داواكارى گشتى له هه‌رێمى كوردستان ده‌ستبه‌كار ده‌بن كه پێشتر فه‌رمانى دامه‌زرانديان له‌لايه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه بۆ واژۆ كراوه.
لەلایەکی دیکەوە هەر ئەمرۆ نێچيرڤان بارزانى، فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ كردنى شارۆچكه‌ى خه‌ليفان به قه‌زا و كردنى گوندى سرێشمه به ناحيه واژۆ كرد و له‌مڕۆوه فه‌رمانه‌كه ده‌كه‌وێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
هەروەها گوتەبێژەکەی سەرۆکایەتی هەرێم وتی: به‌م بڕياره له هه‌موو ڕوويه‌كه‌وه ئاسانكارى و خزمه‌تێكى باشترى ناوچه‌ى خه‌ليفان و دانيشتوانى سنووره‌كه ده‌كرێت.