لەشجوانێکی جیهانی بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو کۆچی دواییکرد

یاریزانێکی لەشجوان بەنێوبانگی ئەڵمانیا و جیهان بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو کۆچی دواییکرد.
یاریزانی کۆچکردوو جۆ لیندنەر کە یاریزانی لەشجوانی تەمەنی 30 ساڵ بوو، لە دوورگەیەکی وڵاتی تایلەند دەژیا، لە ماوەیەکی کەمدا توانیی لەسەر ئاستی ئەڵمانیا و جیهان ناوبانگێکی زۆر بۆ خۆی پەیدابکات و ڤیدیۆ و وێنەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ملیۆنان بینەریان هەبوو، بەوهۆیەشەوە بۆتە خاوەنی پارەیەکی زۆری و سامانەکەی دەگەیشتە 800 هەزار دۆلار.
نیچای خۆشەویستی ئەو لەشجوانە بوو لەبارەی کۆچکردنی هاورێکەی دەڵێت: “ماوەی سێ رۆژ بوو دەیگوت ملم ئازاری هەیە، تا ئەو کاتە درکمان بەوە نەکرد، بەڕاستی زۆر درەنگ کەوتین، ئەو بەهۆی خوێنبەربوونی کتوپڕەوە گیانی لەدەستداوە.”
بەپێی قسەکانی نیشای خۆشەویستی جۆ لیندنەر ، لە ماوەی رابردوودا لەشجوانەکە دوای ئەوەی پشکنینی خوێنی بۆ ئەنجامدرا، پزیشک پێیگوتووە کە گەردیلەکانی تێیدا بینیووە و دەرزیی پێداوە، جگە لەوەش خوێنی مەییووە و پزیشک پێی راگەیاندووە کە پێویستە خوێنی پاکبکرێتەوە، ئەویش ویستوویەتی هەرچی زووە لە ئامێرەکانی نەخۆشخانە رزگاری ببێت.
هەر لەدرێژەی قسەکانیدا داوا لە هاوڕێ و هەوادارنی لیندنەر دەکات کە ئەویان لەبیربێت، بەهۆی ئەو کەسایەتییە بەهێز و نایابەی هەیبوو کە بۆ هەموو جیهان جێگەی سەرنجێکی زۆر بوو.