
وابڕیارە سبەی دەست بە نۆژەنکردنەوەی رێگای نێوان هەولێر و خەبات بکرێت.
فازل حاجی گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر، لە فەیسبوکی تایبەتی خۆیدا ئاگاداریەکی بڵاوکردەوە، ڕایگەیاند: “لەسبەیڕێکەوتی2023/7/3دەست دەکرێت بەنۆژەنکردنەوەی ڕێگای( هەولێر خەبات) وەسەرەتای نۆژەنکردنەوەکە لەکانی قرژالە تاکو پێشبەنزینخانەی ئادەم دەبێت، لەسایدی چون لەهەولێر بەرەو خەبات،”
ڕاشیگەیاند: کە لەماوەی نۆژەنکردنەوەکە سایدی هاتن بۆهەولێر دەکرێت بەچون وهاتن، وەبەفسفۆروهێمای هاتووچۆ ڕێکدەخرێت،داوادەکات کە شوفێران ئاگاداربن وەهاوکاری تیمەکان بن.
Facebook Comments Box