
به‌هۆی خراپی و نه‌شیاوی بۆ خواردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر گێزه‌ردا ده‌گرن كه خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازبوه به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ساغیبكانهوه.
رێكان جه‌مال، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌ئه‌نجامی سه‌ردان و پشكنیینه به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌كان و به‌هۆی خراپبون و نه‌شیاوی بۆ خواردن و به‌كارهێنان، دره‌نگانێكی شه‌وی رابردو له شه‌قامی هه‌واری شار، لیژنه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕی چوار تۆن گێزه‌ردا گرتوه كه خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازبوه به‌نرخی كه‌متر و له سه‌رشه‌قامه‌كان به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ساغیبكاته‌وه.
وتیشی: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی گێزه‌ره ده‌ستبه‌سه‌ردا گیراوه‌كه له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبون له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه، هه‌روه‌ها ئوتومبێله بارهه‌ڵگره‌كه ره‌وانه‌ی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی ناوشار ده‌كرێت بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ری.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی