
بهپێی یاسا پشووه فهرمییهكانی حكومهتی عێراقی و حكومهتی ههرێم لە مانگی 7 ساڵی 2023 سێ رۆژ وەکو پشوی فەرمی دیاریکراوە.
بەپێی ساڵنامەی پشووە فەرمیەکانی حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم، رۆژانی 14 و 18 و 27ی 7ی 2023 دەکرێنە پشووی فەرمی لە سەرجەم فەرمانگەكانی حكومەتی عێراق و هەرێم.
رۆژی ١٤ی ئەم مانگە بە بۆنەی راگەیاندنی دامەزراندنی کۆماری عێراق لە سەرجەم فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێم پشووی فەرمی دەبێت.
هەروەها رۆژی ١٨ی تەمموزی ٢٠٢٣ش پشووی فەرمییە کە رۆژی سەرى ساڵى کۆچى-یە.
هەر بەپێی خشتەی پشووەکان، رۆژی ٢٧ی تەمموز لە سەرجەم داموودەزگاکانی هەرێم پشووی فەرمییە کە رۆژی عاشورایە.
Facebook Comments Box