
له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو تا كۆتایی هه‌فته پله‌كانی گه‌رما له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كان به‌ڕێژه‌ی 2 تا 4 پله داده‌به‌زێته‌وه.
شاڵاو هیدایه‌ت شاره‌زای كه‌شناسی كورد له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه “به‌هۆی دابه‌زینی بارسته هه‌وایه‌كی فێنك له‌خۆڕهه‌ڵاتی ئه‌وروپاوه بۆ سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ناوچه‌كه، له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتووه پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زنه‌وه”.
باس لەوەش دەکات: “له‌م مه‌ودایه‌شدا بای شه‌ماڵیش بوونی ده‌بێت به‌خێرایی 5 تا 25 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا و به‌شێك له‌كاته‌كانیش چالاك ده‌بێت به‌خێرایی 15 تا 25 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا به‌تایبه‌ت له‌كاته‌كانی دوانیوه‌ڕۆوه”.
سەبارەت بەو رەشاب و گەرمایەی ئیستاش ئه‌و شاره‌زا كه‌شناسییه رایگه‌یاند: كه ئه‌و ڕه‌شه‌بایه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه چالاكه له‌سه‌ر ناوچه جیاوازه‌كان، له سبه‌ی هه‌ینه‌وه كاته‌كانی دوانیوه‌ڕۆ به‌ولاوه به‌ره‌و كۆتایی ده‌ڕوات و ده‌یخات.



