کوردستانگرنگ

هێزێکی ئەمنی لە سلێمانی “بەبێ فەرمانی دادوەر” دکتۆر ئالان دەستگیر دەکەن

سەرچاوەیەک لە خانەوادەی دکتۆر ئالان راگەیاندوە، دکتۆر ئالان لەگەڵ شۆفێرەکەی چوونەتە سیتەک بەمەبەستی بەشداریکردن لە پرسەیەکدا، بەڵام لەو رێگەیە لەلایەن دوو ئۆتۆمبێلی کۆماندۆ و دژە تیرۆر رێگەیان پێگیراوە و بردویانن.

دوای ئەوەی خانەوادەکەی چەند جارێک پەیوەندی پێوە دەکەن، ئەو  وەڵامی نابێت دواتر بە لۆکەیشنی مۆبایلەکەی دەزانن کە مۆبایلەکەی لە هێزەکانی حەفتایە لە فەرماندەیی، کاتێکش خانەوادەکەی پەیوەندی بە فەرماندەییەوە دەکەن پێیان دەڵێن کە لای کۆماندۆیە.

ئەو سەرچاوەیە ئاشکراشیکرد، هیچ هۆکارێکیان پێ نەوتون سەبارەت بە دەستگیرکردنی و فەرمانی دادگاشیان پێ نەبووە، هەروەها هیچ بەڵگەیەکیش نەبووە کە بە گەندەڵی تۆمەتبار کرابێت و ئێستاش مامۆستای زانکۆی سلێمانیە.

بە گوتەی خانەوادەکەی، ئەو کارە بە فەرمانی بافڵ تاڵەبانی کراوە، ئەمەش لەکاتێکدا کە دکتۆر ئالان برای دکتۆر ئاسۆ فەرەیدون، ئەندام پەرلەمانی عێراقە لەسەر فراکسیۆنی یەکێتی و ئەویش گوتویەتی هەر لەسەر خەتە و تا ئێستا هیچی دەست نەکەوتووە. 

سەبارەت بە سەلامەتی دکتۆر ئالان فەرەیدون، خانەوادەکەی رایانگەیاند، ئەوان تەنها دەیانەوێت گوێیان لە دەنگی بێت و لە سەلامەتی دڵنیا ببنەوە.

سەرچاوە/ کوردستان24

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button