
پۆلیسی هەولێر دوو تۆمهتباری دهستگیركرد كه له شێوهی باند كاریان كردووه و چهندین تاوانیان ئهنجامداوه وهك دزی و رێگری و ههڕهشه و رفاندن.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رۆژی 6ی 7ی 2023 دەستگیرکردنی دوو تۆمەبتباری راگەیاند کە پێشتر پێنج فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە، سەرەڕای دزینی چەند ئۆتۆمبێلێک، بە هەڕەشەکردن پارەیان لە هاووڵاتییان وەرگرتووە.
بە گوێرەی دانپێدانانی دوو تۆمەتبارەکە، کە لە رێگەی ئۆنلاینەوە هەوڵی گۆڕینەوەی دۆلاریانداوە لەگەڵ چەند کەسێک بەرامبەر بە دۆلاری لیبی، لە کاتێکدا ئەوان هیچ بڕە پارەیەکیان لە جۆری دۆلاری لیبی نەبووە و تەنیا کەسانی خاوەن پارەیان هەڵخەڵەتاندووە و دواتر بە هەڕەشەکردن پارەیان لێوەرگرتوون.
هاوکات دانیان بەوەشداناوە، به شێوهی ئۆنلاین هەوڵی فرۆشتنی چەند ئۆتۆمبێلێکیانداوە کە لە راستیدا بوونی نەبووە و دوای بینینی ئەو کەسانەی ویستوویانە ئۆتۆمبێلەکان بکڕن، لەژێر هەڕەشەدا بە هێزی چەک پارەکەیان لێوەرگرتوون.
بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی هەولێر دانیشتووی دەرەوەی شاری هەولێرن، چەندین تاوانی دیکەی دزیکردنیان ئەنجامداوە، لەوانە دزینی بڕە پارەیەکی زۆر لە یەکێک لە کارگەکانی هەولێر و دزینی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و بردنی بۆ ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بۆ ئەوەی بیفرۆشنەوە.
لە دوایین کاری تاوانکاریاندا، هەوڵیانداوە بڕی یەک ملیۆن دۆلار لە هاووڵاتییەک وەربگرن بەرامبەر بە دوو ملیۆن دۆلاری لیبی بەڵام پێش ئەوەی لە مامەڵەکەدا بگەن بەیەک و بە هەڕەشە پارەی ئەو کەسە وەربگرن لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیرکراون.



