
دوو ئەندامی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له ناحیهی ههڵشۆی ئیدارهی راپهڕین بە دەستڕێژی گوللـە گیانیان لەدەستدا.
لەبارەی گیان لەدەستدانی ئەو دوو پێشمەرگەیە، حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ڕایگەیاند: “بەداخێکی گرانەوە رادەگەیەنین، کاتژمێر 12 و 40 خولهكی شەوی رابردوو 15 لەسەر 16ی پووشپەڕی 1402ی هەتاوی چەند کەس لە ئەندامانی حزب کە بە سەردان چووبوونە دەوروبەری “ھەڵشۆ”ی سەربە شاری قەڵادزێ لە باشووری کوردستان، لە لایەن بەکرێگێراوێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بە پیلانێکی لەپێشدا دارێژراو تەقەیان لێ دەکرێت و بەداخەوە دوو کەسیان بە ناوەکانی عادڵ موھاجیر ناسراو بە “سەرباز” و لوقمان ئاجی شەھید دەبن”.
دهشڵێت: “وێرای ئیدانهکردنی ئەم کردەوە تیرۆریستیەی ئێران، رادەگەیەنین کە ماشینی تیرۆری رێژیمی کۆماری ئیسلامی دژبە تێکۆشەرانی سیاسیی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان کاراتر لە جاران لە پیلانگێری و دەستوەشاندن دایە و داوامان لە لایەنە پێوەندیدارەکانی دەوڵەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستانە کە بەرانبەر بە هەوڵە تیرۆریستییەکانی رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەڵوێست بنوێنن”.



