
یەکەم کاروانی حاجییان لەڕێگەی فرۆکەخانەوە گەیشتنەوە هەرێمی کوردستان و بڕیارە رۆژی 11ی تەممووز دوایین کاروانی حاجییان بگەنەوە هەرێمی کوردستان.
پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف لە فڕۆکەخانەی هەولێر پێشوازی لە یەکەم کاروانی حاجییان لە رێگەی فڕۆکەخانەوە کرد و لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، “زیاتر لە سێ هەزار و 990 حاجی بە فڕۆکە و 700 حاجیش لە رێگەی وشکانییەوە دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.
پشتیوان سادق وتی، “ئەمساڵ جیاواز لە ساڵەکانی رابردوو لەڕووی خواردن، پاس و شوێنی نیشتەجێبوونەوە خزمەتگوزارییەکی باش پێشکێشی حاجییانی هەرێمی کوردستان کرا و وەزارەتی ئەوقاف بە وردی بەدواداچوونی بۆ هەر کەموکووڕییەک دەکرد بۆ ئەوەی حاجییان بتوانن بە ئاسوودەیی فەریزەی حەج بەجێ بگەیەنن”.
Facebook Comments Box



