جیهانگرنگ

حکومەتی هۆڵەندا هەڵوەشایەوە

سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا رایگەیاند، رۆژی شەممە 08-07-2023، نامەی دەستلەکارکێشانەوە رادەستی پاشای وڵاتەکە دەکات.

رۆژی هەینی 7ـی 7ی 2023، مارک رووتە، سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا لە گوتارێکدا هەڵوەشاندنەوەی حکومەتەکەی راگەیاند و گوتی: “ئەوە شتێکی شاراوە نییە کە هاوبەشەکانمان سەبارەت بە پرسی کۆچبەران جیاوازیی لە بۆچوونیاندا هەیە؛ بەداخەوە گەیشتینە ئەو ئەنجامەی کە جیاوازییەکان تێناپەڕێندرێن، بەوهۆیەوە دەستلەکارکێشانەوەی تەواوی کابینەکە پێشکێشی پاشا دەکەم.”

ئەمەش دوای ئەوەهات کە چوار پارتەکەی هۆڵەندا نەگەیشتنە رێککەوتن سەبارەت بە سیاسەتی کۆچبەران، بەڵام حکومەت وەکو کاربەڕێکەر لە کارەکانی بەردەوام دەبێت تاوەکو هەڵبژاردنی داهاتوو.

دوای راگەیاندنی هەڵوەشاندنەوەی حکومەت، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هۆڵەندا رایگەیاند، ناتوانن پێش تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردن ئەندامبدەن.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button