کوردستانگرنگ

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

هاتووچۆی هەولێر لە ڕونکردنەوەیەکدا، ئاماژە بەو فسفۆرانە دەدات کە گوایە لەبەر گەرما شکاون و خوابوونەوە.

دەقی ڕونکردنەوەکە:

چەند ڕۆژێکەلەسایت وتۆڕەکۆمەلایەتیەکان وێنەی چەند فسفۆرێک بلاودەکرێتەوە کەشکاون ولێکدانەوەی وای بۆکراوە گوایا لەبەر گەرمابوە وئەندازەی هاتووچۆی هەولێر بەلایەنی کەمتەرخەم نیشان دراوە،
ئێمە لێرەوە بۆهەموانی ڕوون دەکەینەوەکەوا.
1/ئەوفسفۆرانەی وێنەیان بلاوکراوەتەوە پێش شوقەکانی نەورۆزە، وپێچی داخلبون بۆ شەقامی 120مەتریە،ئەو فسفۆرانە لەلایەن ئەندازەی هاتووچۆ دانەنراون ،بەلکو لەلایەن ئەوکۆمپانیایە دانراوە کەخاوەنی شوقەکانە ،وەبەبێ ئاگاداری ئەندازەی هاتووچۆ بوە وەبێ هەماهەنگی بوە.
2/ئەوفسفۆرانە لەبەر گەرما تێکنەشکاون، چونکە بەر لەهاتنی وەرزی گەرما تێکچون، بەڵکولەبەر خراپی کوالێتیەکەیانە، کەئێمە لێ ی بەرپرس نین.
3/ئەو فسفۆرانەی لەلایەن ئەندازەی هاتووچۆ دادەنرێن بەرگەی پلەی گەرمی [70پلەتاکو-20] دەگرن،وەئەگەر شوفێران بەدەستی ئەنقەست بەسەریان نەکەون ،تاوەکو نزیک 3ساڵ بەرگە دەگرن وناشکێن.
4/داوا لەهاوڵاتیان وکۆمپانیاکان دەکەین کەلەخۆیانەوە وەبەبێ هەماهەنگی، لەهیچ شوێنێک فسفۆر دانەنێن،وەدەتوانن ئەوکارە بکەن بەهەماهەنگی لەگەل ئەندازەی هاتووچۆ ،ئەوکات پێیان دەوترێت کە چ مواسەفاتێک ڕێگاپێدراوە بەدانانی.

ب هاتووچۆی هەولێر
2023/7/8

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button