جیهانکوردستانگرنگ

مەسیحیەکان رەخنەی توند لە سەرۆک کۆماری عێراق دەگرن

ئانۆ جەوهەر وەک نوێنەری کریستیانەکان پەیامێکی ئاراستەی سەرۆک کۆماری عێراق کردووە و نووسیویەتی “بەهۆی تۆوە مەسیحییەت لە مەترسییەکی گەورەدایە”.

ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک نوێنەرایەتی کریستیانەکان، پەیامێکی ئاراستەی سەرۆک کۆماری عێراق کردووە و نووسیویەتی، کاردینال پاتریارک لویس رافایل ساکۆ، سەرۆکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان، نوێنەرایەتی هەرە زۆرینەی کریستیانەکانی عێراق دەکات و ئەو بڕیارەی سەرۆک کۆماریش بۆ کشانەوەی مەرسومەکە، هیچ بیانوویەک هەڵناگرێت.

لە پەیامەکەیدا، ئانۆ جەوهەر رەخنە لە هەڵوێستی سەرۆک کۆماری عێراق گرتووە کە لەبری ئەوەی ببێتە پەناگەی کریستیانەکان و چارەسەرکردنی کێشەکانیان، بووەتە بەشێک لە ئەزیەتدانیان و کەوتووەتە داوی ئەوانەی کە دەیانەوەێت کە ئازاری زیاتری کریستیانەکانی عێراق بدەن و لە ساڵی 2003ـەوە پێشینەی ترسناکی لەوجۆرەیان نەبینیوە.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، ئانۆ جەوهەر ئاماژەی بەوەشکردووە، دژایەتیکردنی بێ بیانووی پاتریارکی کلدانی و هەوڵەکانی بەشێک لە پەرلەمانتارانی عێراق کە بەشێوەی ستەم کورسی کۆتای کریستیانەکانیان بردووە، لەگەڵ هەوڵەکانی سەرکردەیەکی میلیشیا کە نوێنەرایەتی کریستیانەکان ناکات بەڵام بەهۆی هاوپەیمانی لەگەڵ ئەو پارتەی سەرۆک کۆمار نوێنەرایەتی دەکات، سەرۆک کۆمار ئەو مافە بەخۆی دەدات هێزی دامەزراوەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە دژی کۆنترین کڵێساکانی عێراق کە مێژووەکەی بۆ سەدەی یەکەمی زایینی دەگەڕێتەوە، بەکاربهێنێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button