کوردستانگرنگ

نرخی مریشک بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

نرخی مریشک لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم بۆ هەر کیلۆیەک 750 دینار دابەزی.

ئەمرۆ یەکشەممە نرخی مریشک بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی، بەجۆرێک هەر کیلۆ مریشکێک 750 دینار دابەزی، لەم دابەزینەش پارێزگای دهۆک پشکی شێری بەرکەوتوە کە نرخی کیلۆیەک مریشک دەگایە 2000 هەزار دینار.

هەروەها لە هەولێر کیلۆیەک مریشکی زیندوو دوو هەزار و 300 دینارە و لە سلێمانی دوو هەزار و 250 دینارە؛ لە هەڵەبجە دوو هەزار و 500 دینارە.

بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان، ساڵانە زیاتر لە 105 ملیۆن مریشک لە هەرێمی کوردستان گەورە دەکرێن و دەخرێنە بازاڕەوە، کە دەکاتە نزیکەی 250 هەزار تۆن گۆشتی سپی، لە کاتێکدا پێداویستیی ساڵانەی گۆشتی مریشک لە نێوخۆی هەرێمی کوردستان 146 هەزار تۆنە؛ ئەوەی لە پێداویستی نێوخۆ زیاترە هەناردەی پارێزگاکانی عێراق دەکرێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button