کوردستانگرنگ

دوای زیاتر لە چوار کاتژمێر، کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی کۆتاییهات

دوای زیاتر چوار کاژێر لە کۆبوونەوەی بەردەوام. کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پیرمام کۆتاییهات.

ئەمرۆ یەکشەممە ٩/٧/٢٠٢٣ هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە پیرمام کۆبوونەوە، گوێرەی ئەو لێدوانەکانی هەردوو سەرۆک شاندەکە، پێناچێت رێککەوتبن.

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دوای کۆبوونەوەکە بە تووڕەییەوە قسەی کرد و رایگەیاند، “یەکێتی وا بە بێدەنگی نامێنێتەوە، هەرچی شتێک رووبدات لە ئەمڕۆوە وەکو خۆی وەڵام دەدرێتەوە، یەکێتی مێژووە، یەکێتی خوێنی شەهیدە، یەکێتی قوربانییە، یەکێتی هێزە.” لەبارەی ئەنجامی کۆبوونەوەکەش گوتی، پێدەچێت لەگەڵ پارتی نزیک بن.

دوای ئەم قسانەی بافڵ تاڵەبانی، فازڵ میرانیش قسەی کرد و گوتی، “برادەرێکی ئێمە قسەیەکی کردووە و یەکێتیش پێی خۆش نەبووە، نەمانگوتووە یەکێتی هێز نییە، ئەو قسەیە قسەی فەرمیی پارتی نییە.” گوتیشی، سەرۆک بارزانی و پارتی دۆخی هەرێمی کوردستانیان لەبەرچاوگرتووە و “هیچکات مامەڵەمان بە هێز نەکردووە، سیاسەت دەرگای داخراو نییە، کۆبوونەوەکانی ئاییندە ئەو کێشانەش چارەسەر دەکەن.”

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button