
ئەمرۆ یەکشەممە ٩/٧/٢٠٢٣ وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند: نه‌خشه‌ی سنووری ئیداری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی په‌سه‌ند کرا.
لە به‌یاننامه‌یه‌كی نووسینگه‌ی وه‌زیری پلاندانانی عێراق دا هاتووە: له‌چوارچێوه‌ی ته‌واوكردنی رێكاره‌كانی به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه، محه‌ممه‌د عه‌لی ته‌میم، وه‌زیری پلاندانانی فیدراڵ دوایین نه‌خشه‌ی سنووری ئیداریی سه‌نته‌ری پارێزگا و قه‌زا و ناحیيه‌كانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ڵبجه‌ی په‌سه‌ند كرد.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، پارێزگای هه‌ڵبجه له قه‌زایه‌ك و هه‌رچوار شاره‌دێیه‌كانی سیروان، خورماڵ، بیاره و بامۆ پێكدێت و راشیگه‌یاندووه، دوای وردبینییه‌كانی تیمی پلاندانان بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك و هه‌ڵسه‌نگاندنی ته‌كنیكی به‌گوێره‌ی ره‌هه‌نده جوگرافیه‌كان، شارستانیه‌ت و دێهاته‌كان و ئاماده‌كردنی نه‌خشه لاوه‌كی و سه‌ره‌كییه‌كان بۆ سنووری ئیداریی هه‌ڵبه‌جه و دیاریكردنی ناوه‌نده شارستانیه‌ته‌كان و دیزاینه سه‌ره‌كییه‌كانی شار و یه‌كه‌ی ئیداری شاره‌وانییه‌كان، وه‌زیری پلاندانان دوایین نه‌خشه‌ی په‌سه‌ند كرد.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، نه‌خشه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك په‌سه‌ندكراوه، كه سه‌نته‌ری پارێزگاكه شاری هه‌ڵبجه بێت و ژماره‌ی 16ی له ریزبه‌ندی یه‌كه ئیدارییه‌كانی كۆماری عێراقی پێدراوه، به‌مه‌ش ژماره‌ی پارێزگاكان له هه‌رێمی كوردستان ده‌بن به 4 پارێزگا و له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش ده‌بن به 19.