کوردستانگرنگ

شەش ساڵ بەسەر کۆنترۆڵکردنەوەی مووسڵ تێپەڕ دەبێت

ھاووڵاتییانی دانیشتووی شاری مووسڵ، رۆژی ١٠ی تەمووزی ھەموو ساڵێک یادی کۆنترۆڵکردنەوەی شارەکەیان دەکەنەوە کە لە حوەزیرانی ٢٠١٤دا لە لایەن رێکخراوی تیرۆریستی داعش داگیرکرابوو.

ئەمڕۆ شەش ساڵ بەسەر کۆنترۆڵکردنەوەی شاری مووسڵ سەنتەری پارێزگای نەینەوا لە دەستی داعش، تێپەڕدەبێت کە سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق، حەیدەر عەبادی لە ١٠ی تەمووزی ٢٠١٧دا، کۆنترۆڵکردنەوەی شارەکەی رایگەیاند.

ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی شاری مووسڵ، بە بەشداری ١٠٠ ھەزار سەرباز، پۆلیس، پێشمەرگە و حەشدی شەعبی و پاڵپشتی ئاسمانیی فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ئەنجامدرا.

ئۆپەراسیۆنەکە بە سێ قۆناغ ئەنجامدرا کە لە میانیدا، ھێزە عێراقییەکان رووبەڕووی چەندین ئاستەنگ بوونەوە بە تایبەتی لە کۆنترۆڵکردنەوەی بەشی راستی شارەکە.

دواجار ھێزە عێراقییەکان داوی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی شاری مووسڵ کە نۆ مانگی خەیاند، لە ١٠ی تەمووزی ٢٠١٧دا، شارەکەیان لەدەستی داعش دەرھێنا و کۆنترۆڵیان کردووە.

بە گوتەی بەرپرسانی عێراق بەھۆی کەوتنی شاری مووسڵ بە دەستی داعش، بەرێژەی لە سەدا ٧٠ زیان بە ژێرخانی شارەکە کەوتووە و رایانگەیاندووە کە زیانە ماددییەکانی شەڕی مووسڵ بە ١٠٠ ملیار دۆلار خەمڵێندراوە، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٤دا تا ٢٠١٧دا، ١٥ ملیار بۆ ئاوەدانکردنەوەی ژێرخانی شارەکە خەرجکراوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button