
عەبدولڕەحمان سدیق: لە کابینەی نۆیەمدا رێژەی سەوزایی بۆ لەسەدا 18 زیادی کردووە.
عەبدولڕەحمان سدیق، سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاکردنی ژینگە، رایگەیاند، لە ماوەی ئەم چوار ساڵەدا، لەڕێگەی تاقیگەکانمان لەدەستەی چاکردن و پاراستی ژینگە 104 هەزار پشکنین بۆ پڕۆژەکان کراوە، هاوکات زیاتر لە 12 هەزار بەڵێننامە لە خاوەنی پڕۆژەکان وەرگیراوە، کە دواجار پابەند نەبێت بە ژمارە خاڵەکانی کە دەستەی ژینگە بۆی دیاریکردووە ئەو کاتە سزا دەدرێت، تاوەکو ئیستاش 8 هەزار بەدواداچوون بۆ پڕۆژەکان کراوە.
هەروەها راشیگەیاند، لە کابینەی نۆدا فەرمانگەی ژینگە بۆ هەر چوار پارێزگای هەرێمی کوردستان دانرا، بۆ ئەوەی هەر کەسێک لەو شارانە کاتێک رەزامەندی پڕۆژەیەک وەردەگرێت بتوانێت لە رێگەی فەرمانگەی ژینگەی ئەو شوێنە رەزامەندی ژینگەکەش وەربگرێت.
لە بارەی پڕۆژەی لە بری سەوزکردنیش، عەبدولڕەحمان سدیق، گووتی: “دەبێت هەر پڕۆەژەیک کە مۆڵەتی وەرگرت دەبێت لە %25ـی پرۆژەکەی بکاتە سەوزایی، بەڵام ئەوانەی ئەو رێژەی پڕۆژەکەیان نەکردووەتە سەوزایی، ئێمە پڕۆژەی لە بری سەوزکردنمان راگەیاندوە کە پێویستە لە بری پڕۆژەکەی خۆی شوێنێکی دیکە بکاتە سەوزایی بەو مەرجەی لەژێر چاودێری خۆی بێت و گرنگیشی پێبدات، لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە گفتوگۆمان کردووە کە قوتابخانەکان والێبکرێت و لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵاش قسەمان کردووە کە سەوزکردن زانکۆکانیش بگرێتەوە”.
گووتیشی: “رێژەی پڕۆژەی لەبری سەوزکردن 802 هەزار مەتر دوجا بووە و هەروەها لە چوار ساڵی حکومڕانی سەرۆکوەزیراندا رێژەی سەوزایی بۆ لە %18 زیادی کردووە”.