کوردستانگرنگ

سەدان هەزار مووچەخۆر دەبنە خاوەن هەژماری بانکی

سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری:” دەمانەوێت لە ماوەی دوو ساڵدا هەموو مووچەخۆران کە ژمارەیان میلۆنێک و 200 هەزارە لەو رێگەیەوە مووچە وەربگرن.

هیوا ئەفەندی، سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: “پڕۆژەی هەژماری من لەلایەن نووسینگەی سەرۆکوەزیرانەوە سەرپەرشتی دەکرێت و فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری ژێرخانی تەکنیکی و ئەو سۆفت وێرانەی پێویستە دابینی دەکات، پێشبینی دەکەم لە ماوەی شەش مانگدا بە سەدان هەزار مووچەخۆری حکومەتی هەرێمی کوردستان ببنە خاوەن هەژماری بانکی خۆیان، ژمارەیەک لەسەر بنەمای ستانداری جیهانی دروست،

راشیگەیاند:” ئەوکات ئامادەکردنی لیستی مووچە بە ئەلیکترۆنی دەکرێت و پێدانی مووچەش دەبێتە ئەلیکترۆنی،.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button