
ئاوا شەڕی مەسعود بارزانی دەکەیت؟
ئەدهەم بارزانی، ئامۆزای مەسعود بارزانییە، ساڵی ١٩٨٨ پارتی (حیزبوڵای شوڕشگێری کورد)ی دامەزراندووە. واتا ٣٥ ساڵ لەمەوپێش سەرۆکی حیزب بووە و ئەندامی پارلەمان و ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری سەرکردایەتی پارتی بووە لە سلێمانی دوای دروستبوونی گۆڕانیش!
ئێستا کە لە پسمامی زویرە، دەیەوێ حیزبێکی نوێ دابمەزرێنێ و ئەو بەیاننامەیە (ڕاستتر وایە بڵێین ئەو شەونامەیە)ی دەیبینن ئەمشەو بڵاوی کردۆتەوە… تەماشا بفەرموون ٤٠ ساڵ لەمەوپێش سەرۆکی حیزبێکی کوردی بووبیت و ئەو هەموو بەرپرسیارێتییەت هەبووبێت، ئەو هەموو دۆلار و دینار و تمەنەت لەسەر کورد وەرگرتبێت و خواردبێتت، کەچی دوای چل ساڵ ئەمشەو ئەوە کوردییەکەت بێت!!

Facebook Comments Box