
سەنتەری میترۆ: “لەم كابینەیەدا چاوەڕوانبووین بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتی نیشتیمانی، بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ بابەتی هەستیاری وەك ئازادی كاری رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی و ئازادی كاری میدیای ورادەربڕین، كە بەرێز وەزیری دارایی و وەزیری رۆشنبیری نوێنەرایەتییان دەكات.”
ئەمرۆ سێشەممە ١١/٧/٢٠٢٣ سهنتهری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامهنووسان رهخنه له دوو وهزیری یهكێتی و گۆڕان دهگرێت و دهڵێت، چاوەڕوانبوون وەزیرەكانی یەكێتی و گۆڕان، كاربكەن بۆ پاراستنی ئازادی رۆژنامەگەری، زامنكردنی ئازادی زیاتری كاری رێكخراوەیی، رێگربن لە دەركردنی بڕیارو رێنماییەك كە كۆمەڵگەیەكی مەدەنی دەستەمۆ بكات و میدیاكان بكەن بە وتەبێژی حكومەت.
بهپێی راگهیهندراوێكی سهنتهری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامهنووسان تیایدا هاتووه: “ئاواتی شێخ جەناب، وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە 19ی حوزەیرانی رابردوو نوسراوێكی بە ناونیشانی (رێنمایی ژمارە هەشتی ساڵی 2023) دەركردوە، كە بە پێی نوسراوەكە پاڵپشتەبە ( یاسای ژمارە یەكی ساڵی 2011، یاسای رێكخراوە ناحكومییەكان لە هەرێمی كوردستان-عێراق) و نوسراوی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە ( 5447) لە 8ی ئایاری 2023”.
باسی لهوهشكردووه: “پێشتریش لە رۆژی 22ی ئایاریی 2023 یش، حەمەی حەمە سەعید، وهزیری رۆشنبیری رێنمایی ژمارە یەكی ساڵی 2023 لەبارەی كاری میدیایی لە هەرێمی كوردستان (تایبەت بە رێكخستنی فریكوێنسی رادیۆ و تەلەڤزیۆن) بڵاوكردەوە كە لە 17 مادە پێكهاتبوو، نارەزایەتی لێكەوتەوە”.
بهپێی راگهیهندراوهكهی سهنتهری میترۆ، لەمانگی رابردوودا خاڵ بە خاڵی ئەو رێنماییەی وەزیری رۆشنبیری، لەلایەن هەندێ رێكخراوو سەرۆكی دەزگای میدیا و مامۆستای زانكۆو پسپۆری میدیای سەرنجی لەبارەوە خرایە روو، بەڵام دیارە جەنابی وەزیر هەر سووربوو لەسەر واژۆكەی.