کوردستانگرنگ

ئاسایشی هەولێر دەست بەسەر مەوادی ماوەبەسەرچودا دەگرێت

بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند: کە بڕێکی زۆر لە خەنە و بۆیاخی ماوەبەسەرچوو دەستی بەسەرداگیرا.

لە لایەن تیمەكانمان لە(بەرێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر)توانیمان دەستبگرین بەسەر دوو کۆگای کەل و پەلی ماوە بەسەرچودا بەم شێوەی خوارەوە.
یەکەم : لەگەرەکی (١٥٩ی گوڵان) دەست بەسەر (٣٨) فەردە خەنەی ماوە بەسەر چووداگیرا.

دووەم: لە ناحیەی کەسنەزان لە کۆگایەکی بۆیاخ لە براندێکی بەناوبانگ (١٠٩ )جلیکان بۆیاخ وە (٢٩٧)کارتۆن بۆیاخ ی ماوە بەسەر چوو دەستی بەسەر داگیرا ، وە بە پێ رێنماییەکان ڕێکاری یاسای بەرامبەریان گیرایە بەرو لەناو بران

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button