کوردستانگرنگ

وەزارەتی دارایی بودجەی چوار ساڵی وەزارەتی پێشمەرگەی پەسەندکرد

بودجەی چوار ساڵی وەزارەتی پێشمەرگە پێشکەش بە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا و بودجەی ساڵانی (2023، 2024،2025، 2026) لە لایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری پەسەند کرا.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌”ڕۆژی 11ی 7ی 2023، لیوا توانا سدیق، بەڕێوبەری گشتیی بودجە و بەرنامەکانی ژمێریاریی سەربازی، لەگەڵ بەڕێوبەری گشتیی بودجە لە وەزارەتی دارایی و ئابووری و لیژنەی تاووتوێکردنی بودجە کۆبوونەوەیەکی کرد، لە کۆبوونەوەکەدا تاووتوێی بودجەی چوار ساڵی ئایندەی وەزارەتی پێشمەرگە کرا”.

راشگه‌یاندراوه‌”  دوای چەندین دیدار و کۆبوونەوەی پەیوەست بەو بابەتە، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان، دواجار بودجەی چوار ساڵی وەزارەتی پێشمەرگە پێشکەش بە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا، دوای گفتوگۆکردن و ڕاگۆرینەوە، بودجەی ساڵانی (2023، 2024،2025، 2026) لە لایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری پەسەند کراو دواتر ڕەوانەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت”.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button