کوردستانگرنگ

پێشبینییەکانی کەشوهەوا بۆ پاییزی ئەمساڵ مەترسییدارن

گەردوونناسێکی کورد، “پاییز و سەرەتای زستان لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان دابارین لە ئاستی ئاسایی بەرزتر دەبێت و ئەگەری ڕوودانی لافاویش هەیە.”

لوقمان حەوێز، زانستکار و ئەندامی کۆمەڵەی گەردوونناسانی تێکساس؛ سەبارەت بە پێشبینیەکانی کەشو هەوا و رێژەی دابارین بۆ وەرزی پایز و سەرەتای زستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ڕایگەیاند؛ “ئەگەری ڕێژەی دابارینەکانی پاییز و سەرەتای زستانی ئەمساڵ بەرزتر دەبن لە ڕێژە ئاساییەکان بۆ ناوچەکانی کوردستان، ئەو ئەگەرە لەنێوان ٦٠% تا ٧٠% دایە کە ڕێژەی دابارینەکانی ئەم پاییزە و سەرەتای زستانیش بەرزتر دەبن لە تێکڕای ڕێژە ئاساییەکان بۆ ئەو کاتانەی ساڵ، بەتایبەتی مانگەکانی ١٠ و ١١ و ١٢ی ٢٠٢٣”

ئەو گەردونناسە سەرباری ڕوونکردنەوەکانی هۆشدارییش دەدا: “بەداخەوە دابارینەکانی ئەمساڵی ناوچەکانمان هەموویان بەخوڕ و بەهێز دەبن لەو شوێنانەی کە دابارین تیایاندا ڕوودەدات بۆیە ئەگەری لافاویش لەئارادا دەبێت، پلەکانی گەرماش تا دەوروبەری کۆتایی ساڵ هەر بەرزتر دەبن لە پلە گەرمییە ئاساییەکانی وەرزەکانی پایز و سەرەتای زستان”.

دەشلێت: “هۆکاری ئەو دابارینە توند و بەخوڕانە دەگەڕێنێتەوە بۆ دیاردەی ناسراوی ئێڵنینۆ (El nino)، کە هەنووکە کەشوهەوای گۆی زەوی لەژێر کاریگەرییەکی توندی ئەو دیاردەیەدایە کە پێشبینیی دەکرێت هەتا ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٢٤ بەردەوام بێت، کە ساڵی ٢٠١٦ دوا جار بوو کە دیاردەیەکی ئێڵنینۆی وا بەهێزمان هەبوو، هەموو لێکۆڵینەوەکانی ئەمساڵ ئاماژە بەوە دەدەن کە ئێڵنینۆی ئەمجارە دیاردەکانی کەشوهەوا لە زۆربەی ناوچەکانی جیهان توندتریش دەکاتەوە لەچاو جارەکانی پێشووتر، نەوەک بە تەنیا هەر لە کوردستان”.

لە کۆتاییشدا دەنووسێت: “سەبارەت بەو شوێنانە زۆربەی کاتەکان لە چەند ساڵی ڕابردوودا وشک بوون، ئەمەش لەکاتی دابارینی بەهێز زۆر مەترسییدار دەبێت، چونکە ئەگەری دروستبوونی لافاوی گەورە لەو شوێنانە لە ئارادا دەبێت، بێگومان جگە لەو ئامادەکارییە پێشوەختانە زۆر پێویستە تیمی فریاگوزاریی تایبەتیی بە کەلوپەلی تایبەتییەوە لەسەرپێ بن بۆ ئەنجامدانی کارە فریاگوزارییەکان لەو کاتانەدا”.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button