جیهانگرنگ

كۆتایی بە نەخۆشیی ئایدز دێت

نەتەوە یەكگرتووەكان: ڕەنگە تا ساڵی 2030 كۆتایی بە نەخۆشیی ئایدز بێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێكخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕای گەیاند کە کۆتاییهێنان بە ئایدز تا ساڵی 2030، هێشتا ئەگەری هەیە. هۆشداریشی دا لەوەی کە سەرکردەکان و پارەدارەکانی جیهان دەبێ هەنگاو بنێن بۆ خێراکردنی پرۆسەی پێشکەوتن لە بواری دۆزینەوەی چارەسەریدا.

بەرنامەی هاوبەشی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئایدز لە راگەیەندراوێكدا دووپاتی کردووەتەوە کە دەتوانرێ تا ساڵی 2030 کۆتایی بە ئایدز بهێنرێت. نەخشەڕێگایەکیشی بۆ هەڵمەتەکانی خۆپارێزی و وەبەرهێنان لە دۆزینەوەی چارەسەری نەخۆشیی ئایدز بڵاو كردووەتەوە.

جێی باسە هەوڵەكانی ئێستای نەتەوە یەكگرتووەكان، دوای 40 ساڵ لە دۆزینەوەیەكی تیمێکی پەیمانگای پاستوری فەرەنسی بۆ دۆزینەوەی ڤایرۆسی ئایدز دێت، کە هەنگاوی یەکەمیان نا بۆ شەڕێکی درێژخایەن لەگەڵ ئەم نەخۆشییە، کە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی نزیکەی 39 ملیۆن کەس لە جیهاندا.

لە حوزەیرانی 1981دا، زانایانی ئەمریکا یەکەم بەڵگەی کلینیکییان بۆ نەخۆشییەک ڕاگەیاند، بەبێ ئەوەی بتوانن ناوی لێ بنێن، تا لە ساڵی 1983دا هۆکاری نەخۆشییەکە دۆزرایەوە و ناوی لێ نرا نەخۆشیی ئایدز.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button