هه‌واڵگریی عێراق ڕایگەیاند: “دادوه‌ری گشتیی شه‌رعی رێکخراوی تیرۆرستی داعشمان له سلێمانی ده‌ستگیر كرد.”
درەنگانت شەوی پێنجشه‌مە لەسەر هەینی ١٣/٧/٢٠٢٣ له به‌یاننامه‌یه‌كدا هەواڵگری عێراق ڕایگه‌یاند: له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری وردی هه‌واڵگری و چاودێریكردنی به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام له چه‌ند وڵاتێك، دواجار توانرا تیرۆریست (عه‌كاب حه‌مه‌د نه‌جرس ده‌لی) كه ناسراوه به ئه‌بوو جه‌مال ئه‌میری ناوچه‌ی شه‌رگات و جه‌زیره و زنجیره‌چیاكانی مه‌خموور ده‌ستگیر بكرێت.
ڕاشیگه‌یاند: تیرۆریسته‌كه دادوه‌ری گشتیی شه‌رعی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش بووه و پێشتر چه‌ندان فتوای له‌باره‌ی هێرشكردنه سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ده‌ركردووه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: تیرۆریستی ناوبراو ناوی (عه‌كاب حه‌مه‌د نه‌جرس ده‌لی) ناسراو به ئه‌بوو جه‌مال له ساڵی 2017وه چووه‌ته سووریا و له‌وێ ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام له ساڵی 2023 له‌سه‌ر داوای ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش گه‌ڕاوه‌ته‌وه خاكی عێراق.