کوردستانگرنگ

سێ کەس لە سنوری زاخۆ خنکان

بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی زاخۆ خنکانی سێ هاوڵاتی لە ناوچە جیاوازەکانی زاخۆی ڕاگەیاند.

رائید جەمال هەسن خەلیل، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی زاخۆ بە میدیاکانی وت، ئەمڕۆ سێ هاووڵاتی لە سێ رووداوی جیاوازدا خنکاون کە دووانیان خەڵکی زاخۆ و ئەوی دیکەشیان خەڵکی قەزای سێمێلە لە پارێزگای دهۆک.

بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی زاخۆ ئاماژەی بەوەکرد، دوو لەو خنکاوانە تەرمەکانیان دۆزراوەتەوە کە یەکێکیان ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئاوێکدا لە گوندی دولا لە سنووری زاخۆ خنکاوە و تەرمەکەی دۆزراوەتەوە.

هاوڵاتی دووەم، لە نزیک گوندی باکرما لە زاخۆ لە هەمان کاتدا و لە ئاوێکدا خنکاوە و تەرمەکەی دۆزراوەتەوە.

لەبارەی رووداوی سێیەمەوە، رائید جەمال هەسن وتی، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی بەرەگەورە لە پڕۆژەیەکی ئاودا خنکاوە و تاوەکو ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی سەرقاڵی گەڕانن بە دوای تەرمەکەدا.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button