
دوای کۆتاییھاتنی فەریزەی حەجی ئەمساڵ، ئەمڕۆ ھەینی ١٤ی تەمووز ٢٠٢٣، دوایین کاروانی حاجیانی هەرێمی کوردستان گەیشتنەوە هەولێر.
بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێمی کوردستانەوە بڵاوکراوەتەوە، بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج، ئەمساڵ چوار هەزار ە ٦٨٥ حاجی لە هەرێمی کوردستانەوە چوونە سعوودیە.
ئەوەش هاتووە کە لەو ژمارەیە، ٦٩٠یان لە رێگەی وشکانی و سێ هەزار و ٣٣٥یان لە رێگەی ئاسمانییەوە گەشتیان کرد و گەڕانەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە چوار حاجی لە میانی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج کۆچی دواییان کرد و لە شاری مەککە بەخاک سپێردران.
ئەمڕۆش دوای کۆتاییھاتنی فەریزەی حەج، دوایین کاروانی حاجیانی هەرێمی کوردستان گەیشتنەوە هەولێر.
Facebook Comments Box