حەوت ساڵ بەسەر کودەتاکەی تورکیا تێدەپەڕێت
ئەمڕۆ حەوت ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر ١٥ی تەمووزی ٢٠١٦ کودەتایەک لە چەند شوێنێکی گەورەی تورکیا ڕوویدا، بەڵام بەهۆی خۆپێشاندانی خەڵکی تورکیا و وەستانەوە لە دژیان سەرکەوتوو نەبوو.
دوای هەڵگیرسانی کودەتا، ئهردۆغان له لێدوانێکیدا له تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەڕێی بەرنامەی فەیس تایمەوە، داوای له خهڵک کرد بۆ رێگریکردن له ههوڵی کودهتایهکه بڕژێنه سهر شهقامهکان. بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵیی دۆغان، بەشێک لە سەربازەکان تەقەیان لە کۆمەڵێک کەس کردووە کە ویستوویانە لە پردی بۆسفۆر بپەڕنەوە وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە هەوڵی کودەتاکە کە لە ئەنجامدا برینداربوون. هەروەها بە فڕۆکە هێرش کرایە سەر پەرلەمانی تورکیا و لە چەند شوێنێکی تریش دەنگی تەقەکردن بیسترا. شارەکانی تورکیا لە شەودا دەستیان کرد بە خۆپێشاندانی بەرفراوان بۆ پشتیوانی لە حکوومەتی هەڵبژێردراوی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا و دژی کودەتاکە وەستانەوە.
لەو هەوڵی کودەتایەدا نزیکەی نۆ هەزار سەرباز، ٣٥ فڕۆکە، ٣٧ هێلیکۆپتەر، ٧٤ تانک، ٢٤٦ زرێپۆس و نزیکەی چوار هەزار چەکی سووک بەکارهێنرا.
لەئەنجامدا ٢٥٣ کەس لەلایەن ئەندامانی کودەتاچیەکان کوژران و ٣٤ سەرکردەی سوپای تورکیا لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە کە پێنجیان جەنەراڵن، هەروەها ٧٥٤ سەربازیش لە پەیوەندی لەگەڵ هەوڵی کودەتاکەدا دەستگیرکراون.